بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی سلێمانی دەکات و دەست خۆشیان لێدەکات. 
 
    دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 8ـی ئایاری2024 ، لەڕۆژی جیهانی تالاسیمیادا، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنیسلێمانی کرد.
 
لەسەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەرەڕای بەخشنی خوێن بە توشبوانی تالاسیمیا ،  دەست خۆشی لە کارمەندان کردو ئەرکەکەیانی بە پیرۆز وەسف کردو پشتیوانی خۆی بۆ دوپات کردنەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕۆژانە بڕی (100-150) بتڵ خوێن بۆ توشبوانی تالاسیمیا و نەخۆشخانەی هیوا دابین دەکات.
    
      
 
    
	
    
 
 
                        
                     |