کوێستان موحەممەد:- " 40منداڵی توشبووی ئۆتیزم لە سنوری سەید صادق ناویان تۆمارکردووەو سەنتەرێکی ڕاهێنانی شایستەیان بۆدەکەینەوە"
سلێمانی / وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە قەزای سەیدصادق بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 27ـی تشرینی یەکەمی/2023 ، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەهاوڕێیەتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ، سەردانی قەزای سەیدصادقی کرد و لەلایەن بەڕێز ڕزگار غەفور قائیمقام و لێپرسراوانی قەزاکەوە پێشوازی کران.
سەرەتا بەڕێزیان لە دیوانی قائمقامیەت لەگەڵ لێپرسراوانی شارۆچکەکە گفتوگۆی گرفتەکانی سنورەکەیان کردو بەڕێز وەزیری کار پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ دووپات کردنەوە.
پاشان بەڕێزیان بەئامادەبوونی بەرپرسان و ژمارەیەک لە دانیشتوانی سنورەکە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدصادقی کردەوە و پاش بەسەرکردنەوەی بەش و هۆبەجیاجیاکان لەوتەیەکدا گرنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەی بۆ هاوڵاتیانی ڕوون کردەوە ، لەدرێژەی ووتەکیدا بەڕێزیان ئاماژەی دا بەکەمی خزمەت گوزاری لە ناوچەکەو ڕایگەیاند " قەزای سەیدسادق شایستەی خزمەتگوزاری زیاترە و ئەوەی لەسەر شانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بێ جێبەجێی دەکەن ، هەر لە وتەکەیدا بەڕێز وەزیری کار ووتی" تا ئێستا 40منداڵی توشبووی ئۆتیزم لە سنوری سەید صادق ناویان تۆمارکراوەو سەنتەرێکی ڕاهێنانی شایستەیان بۆدەکەینەوە .
پاشان بەڕێزیان سەردانی سەنتەری چالاکی منداڵانی سەیدصادق کردو چالاکیەکانی سەنتەرەکەی لە نزیکەوە بینی و لە کۆتا ڕۆژی خولی دیزاین و درومان و ئیشی دەستی ئافرەتان کە 90کچ و ژنی سنورەکە بەشداریان کردبوو وتەیەکی پێشکەش کردوو پیرۆزبایی لە بەشداربووان کردوو دەست خۆشی لە بەڕێوەبەری سەنتەرەکە کرد و ڕایگەیاند "54354 ئافرەت و منداڵ لە ڕێگەی27 سەنتەرەوە خول و ڕاهێنانیان بینیوە و هیوای خواست بەشداربووان ببنە خاوەن کاری خۆیان و دەرفەتێکیش بن بۆ دەوروبەر تا شانبەشانی پیوان هەوڵی پەیداکردنی بژێوی بدەن " دواتر بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.
بەکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدصادق چیتر هاوڵاتیانی سنورەکە سەردانی سلێمانی ناکەن لەوێ مامەڵەکانیان جێبەجێ دەکرێت و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکرێت .