• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پڕۆژەی (گەشانەوە) ڕاگەیاندرا.

 

کوێستان موحەممەد "لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە تاوەکو بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی قەرز بۆ بزنسی بچووک و مامناوەندی دامەزراو لە هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت بە ڕسوماتی کارگێڕی % ٢ و بەبێ داواکردنی هیچ بارمتەیەک (ڕەهن) لەسەر قەرزەکان. قەرزەکان لە لایەن بانکی تایبەتی (بانکی جیهان) دابین دەکرێن کە هاوکاری پڕۆژەکەیە"


ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئەیلوولــی/2023 بەئامادەبوونی بەڕێزان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەیی لە ڕێوڕەسمێکدا پڕۆژەی گەشانەوە ڕاگەیەندرا.


خاتوو کوێستان موحەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی پرۆژەی گەشانەوە رایگەیاند، ئامانج لە پرۆژەی گەشانەوە پاڵپشتیکردنی بازرگانی بچووکە وەک داینەمۆی بەهێزکردنی ئابووری وڵات.

راشیگەیاند، پرۆژەی گەشانەوە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی بێکاری و زیادکردنی وەبەرهێنانی ناوخۆ دەبێت.

سەبارەت بە گرنگی یارمەتیدانی بزنسە بچووک و مامناوەندەکان، کوێستان محەممەد گوتی: بزنسە بچووک و مامناوەندەکان پێویستییان بە بینا و دامەزراوەی زۆر و ئامێری بەکاربەر نییە، لەهەمانکاتدا زۆری ژمارەی ئەم بزنسانە هۆکارێکن بۆ فەراهەمکردنی هەلی کار، کە کاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر سەقامگیری کۆمەڵایەتی و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری.

وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی پێدا، خەسڵەتی گرنگی ئەم بزنسانە ئەوەیە کە پشت بە بازاڕی ناوخۆ دەبەستێت بۆ دابیکردنی کەرەستەی سەرەتایی.


حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە تاوەکو بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی قەرز بۆ بزنسی بچووک و مامناوەندی دامەزراو لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات بە ڕسوماتی کارگێڕی % ٢ و بەبێ داواکردنی هیچ بارمتەیەک (ڕەهن) لەسەر قەرزەکان. قەرزەکان لە الیەن بانکی تایبەتی (بانکی جیهان) دابین دەکرێن کە .هاوکاری پڕۆژەکەیە

بزنسە بەشداربووەکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی ڕاوێژی تایبەتەوە لە لایەن شارەزای ناوخۆیی و بیانیەکانی ڕێکخڕاوی کارسازی هاوبەش (Top Mountain) بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارە بازرگانییەکانی سوودمەندبووانی پڕۆژەکە. هەروەها سوودمەندبووان هاوکاری دەکرێن بۆ کردنەوەی هەژماری بازرگانی بانکی.


🔴زانیاری زیاتر لێرە وەربگرە👇👇👇👇

https://bloom.digital.gov.krd/

🔴لەڕێگەی ئەم لینکەوە مەرجەکانی وەرگرتنی قەرزەکە ببینن👇👇👇👇👇


https://bloom.digital.gov.krd/ku/how-to-apply



25/09/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.