74 کارمەند لەسەر میلای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دامەزران.
بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرە ، 74 هاوڵاتی لەسنوری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەستبەکار دەبن.
ڕەزامەندی بەڕێز سەرۆکی حکومەت بۆ دامەزراندنی کارمەندەکان ، لەسەر داوای وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بوو کەبەدەر لەوەی خزمەتێکی گەورە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگاکانی شیاندنەوەی کەمئەندامان و سەنتەرەکانی توشبوانی ئۆتیزم دەکات ، ڕەخساندی هەلی کاریش بو بۆ ئەو ژمارەیە لە دەرچوانی بەشەجیاوازەکانی زانکۆکان ، کە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم و خاڵبەندی و ڕەخساندنی هەلی چون یەک بوو .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو بەڕێزانەی دامەزراون هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و بەهیوان بتوانن خزمەتێکی شایستە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن.
وە ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ناویان لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی گەڕاوەتەوە ڕۆژی یەکشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی/2023 ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەشی یاسا بکەن بەمەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکان و دەستبەکاربوونیان وە کارتی نیشتیمانی وەک پێداویستی بهێنن.
|