وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی سەرپەرشتی کۆبونەوەی ژمارە (١٦)ی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد.
ئەمرۆ دووشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی/2023 بەسەرپەرشتی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئامادەبوونی بەڕێزان بریکاری وەزارەت و م. ئیسماعیل ڕەشید ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن، کۆبونەوەی ژمارە (١٦)ی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو .
دەستپێکی کۆبونەوەکە بە وتەیەکی خاتوو کوێستان محەمەد دەستی پێ کرد و تیشک خرایە سەر ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو.
دواتر بەڕێزیان جەختی كردوە لەسەر كار و چالاكیەكانی وەزارەت و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەكانی وەزارەت كە بە خۆشحالیەوە لەسەر ئاستی حكومەت و كۆمەڵگا بە وەزارەتێكی باش هەڵسەنگاندنی بۆ كراوە كە كەمەش بە هەوڵ و كۆششی تەواوی فەرمانبەرانی وەزارەت لە گشت ئاستەكان .
ھەر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پلانی داهاتووی وەزارەت و تەوەرەکانی بەرنامەی کار گفتوگۆی لەبارەوەکراو بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست دەرکرا.
|