بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی بەخشراو و بێلانەکان و کردنەوەی ماڵێک بۆیان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی سلێمانی کرد.
کوێستان موحەممەد:- "هەوڵ دەدەین بەخشراوو بێلانەکان لە سەرمای زستان بپارێزین و لە جێگەیەکی شایستە بە خۆیان جێگیریان بکەین"
ئەمڕۆ پێنج شەممە ،19ـی تشرینی یەکەمـی/2023، بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی بەهاوڕێیەتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کردو لەلایەن بەڕێز د.صەباح هەورامی پێشوازی کران.
لەدانیشتنێکدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی بەخشراو و بێلانەکان و پەلەکردن لە کردنەوەی شوێنێکی گونجاو بۆیان کرا و دواتر پێکەوە سەردانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونیان کرد تا شنبەشانی ئەونەخۆشخانەیە ماڵێکی شایستە بە بەخشراوە بێلانەکان بکرێتەوە.
خاتوو کوێستان موحەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕایگەیاند " بەخشراو و بێلانەکان لەناو شارو کوچەو کۆڵانەکان دوردەخەینەوەو هەوڵدەدەین تا پێش هاتنی وەرزی زستان جێگەیەکی شایستەیان بۆ دابین بکەین"
هەرسەبارەت بە بەخشراوەکان و بێلانەکان بەڕێزیان ڕایانگەیاند " پڕۆژەیەکی گرنگمان پێشنیار کردووە کە خۆی لە ماڵێکی 50 قەرەوێڵەیی سەردەمیانە دەبینێتەوە و گرفتەکە چارەسەر دەکات و هەوڵ دەدەین جێبەجێ بکرێت"
ئەوەی شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردودا بەهەوڵی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی توانرا 20 کارمەند بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابین بکرێت و بڕیار وایە لە داهاتویەکی نزیکدا لە بەڕووی سودمەنداندا بکرێتەوە.