• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپییە.

پێویستە ڕۆژەکە بەرز رابگرین، لەبەرامبەر پێدانی هۆشیاری زیاتر بەهاوڵاتیان لەبەرامبەر نابینادا، چونكە ئەو گۆچانە رەمزی نابینایە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی،ئەم ڕۆژە لە تەواوی نابینایانی جیهان و کودستان و پارێزگای سلێمانی بە تایبەت پیرۆز دەکات و هیوادارین ئەم ڕۆژە ببێتە وێستگەیەکی نوێ بۆ بەرەو پێشچوون و بەدیهێنانی ئاواتەکانی سەرجەم نابینایان . وە پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ هەمو تاکێکی خاوەنپێداویستی تایبەت دوپات دەکەینەوە، لەگەڵ هیوای ئایندەیەکی گەش و ڕۆشن بۆ هەموو لایەکتان ، تەمەنای خێرو خۆشی و تەندروستیەکی باش دەکەین بۆتان .


جارێکی دیکە، ئەم ڕۆژە پڕ شکۆیەتان لێ پیرۆز بێ و خوای گەورە یاوەری خێرو خۆشیتان بێت.



بەڕێزان ئەمڕۆ ئاشناتان ئەکەین بە کورتەیەکی مێژووی سەبارەت بەگۆچانی سپی و نابینا.  


یەکەم دەرکەوتنی گۆچان بە ڕەنگی سپی لە بەریتانیا بوو لە ساڵی ١٩٢١ لە لایەن Gmes Biggەوە بەکار هات دوای لە دەست دانی چاوەکانی و نابینا بوونی هەڵسا بە ڕەنگکردنی گۆچانەکەی بە ڕەنگی سپی بۆ ئەوەی لە کاتە تاریکەکان گالیسکە و ئۆتۆمبێلەکان هەستی پێبکەن لەکاتی پەڕینەوە لە شەقام.

دوای ١٠ ساڵ لە ساڵی ١٩٣١ لە فرەنساش ئەم گۆچانە سپەیە سەری هەڵدا لە لایەن Guilly D.Herbemont یەکەم بزووتنەوەی نیشتمانی بوو کە پشتگیری لە بڵاو کردنەوەی گۆچانی سپی کرد تایبەت بە نابینایان وە هەر لەم ساڵە لە ڕاپۆرتێکی کەنالی BBC گۆچانی سپی وەک و هێمایەکی نێودەوڵەتی بۆ نابینایان ناسێندرا، بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکەم دەرکەوتن فەرمی گۆچانی سپی لە لایەن Lyndon Johnson لە سالی ١٩٦٤ بوو لە ژێر ناونیشانی ڕۆژی پاراستنی گۆچانی سپی بۆیە لە


15ـی 10ـی هەموو ساڵێک ئەم یادە دەکرێتەوە لە لایەن کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە نابینایان بۆ داواکردنی مافەکانیان.


گۆچانی سپی بۆ خەڵك هۆكارێكە بۆ ناسینەوەی نابینایان، بۆ نابینایانیش ئامرازێكە بۆ پشت بە خۆبەستن و دۆزینەوەی ڕێ.


 ڕاستە ئەم ڕۆژە بە ناوی گۆچانی سپییە و پێویستە خەڵك بزانێت گوچانی سپی چییە، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەم ڕۆژە دەرفەتێكە بۆ زیاتر ئاشنابوونی خەڵك بە مافەكانی نابینایان و ئاگاداربوونیانە لەو خزمەت و دەستكەوتانە كە نابینایان بۆ كۆمەڵگە هەیانبووە.


لەسنوری‌ کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ( 2445 ) نابینا سودمەندن، ئەوەش بەپێی ئامارە فەرمییەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی.

 پێویستە ڕۆژەکە بەرز رابگرین، لەبەرامبەر پێدانی هۆشیاری زیاتر بەهاوڵاتیان لەبەرامبەر نابینادا، چونكە ئەو گۆچانە رەمزی نابینایە.


ئایە کەسی نابینا چی دەبینێت؟؟


لەوانەیە هەموومان وا بزانین کەسی نابینا تاریکیەکی رەش بیبینێت وەکو چۆن ئێمە هەردوو چاومان دادەخەین تاریکیەکی رەش دەبینین بەڵام لە ڕاستیدا کەسی نابینا هیچ نابینێت تەنانەت تاریکیش بەڵکو هیچ شتێک نابینیت(nothing) لەوانەیە بپرسن جیاوازی چییە؟ وە هیچ شتێک چییە؟


ئەگەر دەتەوێ ئەو هەستەت بۆ دروست بێ تەنیا چاوێک دابخە ئەوەی تر کراوە بێ بزانە چی دەبینی لەو چاوەی داخراوە ؟ تاریکی دەبینێ ؟ نەخێر بەڵکو تۆ هیچ نابینی بۆیە کەسی نابینا بێ بەشن لەبینینی تاریکیش ..


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.

15ـی تشرینی یەکەمـی/2023



15/10/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.