• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕۆژی جیهانی زمانی ئاماژە لەسەرجەم نـــابیستان پیرۆز بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ماوەی ڕابردودا بۆ خزمەتکردن بە سەرجەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت  هەمیشە لەهەوڵدا بووە ، بۆ هاوڵاتیانی نابیست کە چینێکی گرنگی کۆمەڵگان لە ڕێگەی پەیمانگای هیوای نابیستان کە مامۆستایان و کارمەندانی دڵسۆزانە ئەرکی پەروەردەکردن و فێرکردنی قوتابیانی نابیست لەئەستۆ ئەگرن چەندین قوتابی  پێگەیاندووەو بەجۆرێک لەجۆرەکان خزمەت بەکۆمەڵگاکەیان دەکەن ، جیا لەمە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەرکی دابین کردنی وەرگێڕی زمانی ئاماژەی لە ڕێگەی ژمارەیەک مامۆستای خۆبەخش لەئەستۆ گرتووە و هەر نابیستێک لە دامو دەزگاحکومی و ناحکومیەکان دەتوانن سودی لێوەر بگرن.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی سوپاسی سەرجەم ئەو ڕێکخراوو کەسایەتیانە دەکات کە ئاسانکاری یان چالاکیەک بۆ نابیستان دەکەن و هاوکاریان دەبێت و پاڵپشت و پشتیوانین بۆ هەر هەوڵێک لە خزمەت کردن بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.


په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان تاكه‌ په‌یمانگای‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ خوێندن‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵانی‌ نابیست‌و خوێندن تیایدا به‌ زمانی‌ ئاماژه‌یه‌و له‌ قۆناغی‌ باخچه‌وه‌ تا پۆلی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌گرێته‌ خۆی‌‌و بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن 64 قوتابی‌ هه‌یه‌و ساڵانه‌، ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌دات، هاوشێوه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان.


#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.

23ـی ئەیلوولـــی /2023



23/09/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.