كۆنفرانسی نیشتمانی ئۆتیزم لەسلێمانی بەرێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە 13ـی ئــەیلـولـی /2023، بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو زەکیە سەید صالح بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، د ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی ، عەتا موحەممەد نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، ئیبراھیم رۆستەم بەرێوەبەری گشتی پشکنین و ژمارەیەك لە پزیشك و پسپۆڕی نەخۆشییە پەیوەستدارەكانی ئۆتیزم و بەشێك لە كەسوكاری توشبووانی ئۆتیزم،دەزگای مێرگ بۆ توێژینەوەی ستراتیژی كۆنفرانسی نیشتمانی ئۆتیزمی لەهۆتێل گراند ملنیۆم دەست پێکرد.
كۆنفرانسەكە دوو رۆژ بەردەوامبوو تیایدا زانیاری و ژمارەو هۆكارو چارەسەرییەكانی توشبووی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستان خرانەڕوو وە ژمارەیەک بابەتی زانستی و کۆمەلایەتی و یاسایی پەیوەست بە توشبووانی ئۆتیزم باسیان لێوەکرا و لەکۆتایدا پێشنیارو راسپاردەی پێویست خرانە روو .
|