بەڕێوەبەری گشتی بینای دایەنگەی دەروازەسیتی بەسەردەکاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت "بۆبەکرێ دانی بینای دایەنگەی دەروازە سیتی لایەنی دارایی خێزانەکان و کوالتی دەکەینە پێوەر"
ڕۆژی دووشەممە ،11ـی ئــەیلولی /2023، بەڕێز جەبار ،بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی بەڕێزان سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان ، بینای دایەنگەی دەروازە سیتی بەسەرکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بەسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕایگەیاند ، بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ بەگەڕ خستنی بیناکەو بەکارهێنانی وەک دایەنگە بۆ خزمەتی منداڵان بیناکەمان بینی و هەوڵ دەدەین بەزووی بیخەینە خزمەت منداڵانەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ورد دەکەین بۆ بەکرێ دانی بیناکە بەجۆرێک لایەنی دارایی خێزانەکان بەهەند وەردەگرین و هەوڵ دەدەین کەمترین ئەرک بخەینە سەر دایک و باوکان و بڕێکی کەمتر لە دایەنگە ناحکومیەکان تر نرخ دابنرێت و بەکوالیتی بەرز خزمەتگوزاریەکان پێشکەش بەمنداڵان بکرێت.
|