بەڕێوەبەری گشتی ئامادەکاریەکان بۆ خوێندنی ساڵی نوێ لە پەیمانگای هیوا بەسەر دەکاتەوە
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت "پێویستە قوتابیان نەبنە قوربانی قەیرانەکان ولەگەڵ دابین کردنی شایستە دارایەکانی مامۆستایان و کارمەندانین"
ئەمڕۆ دووشەممە ،11ـی ئەیلولــی /2023 ، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی ،لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی هیوا سەعید سەپەرشتیاری پەروەردەیی ، پەیمانگای هیوا بۆ نابیستان بەسەرکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لەنزیکەوە ئامادەکاریەکانی بۆ خوێندنی ساڵی نوێی بینی پاش نۆژەن کردنەوەی پەیمانگاکە زیاتر گونجاندنی هۆڵەکانی خوێندن بۆ خوێندکارانی نابیست ، دەست خۆشی لە بەڕێز خاتوو بەهار موحەمەد بەڕێوەبەر و کارمەندان و مامۆستایان کرد و هیوای خواست ئەمساڵ بە گڕو تینێکی نوێوە مامۆستایان و قوتابیان هۆڵەکانی خوێندن ئاوەدان بکەنەوە چونکە قوتابیان نابێ ببنە قوربانی قەیرانەکان و مامۆستایان و کارمەندانیش لەبەڕامبەر دڵسۆزیان پێویستە شایستە دارایەکانین دابین بکرێت.
|