خانمێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بەتەقەی خۆشی قاچەکانی لەدەست داوە و کتێبک بەناوی (تەقەی خۆشی بڵاو دەکاتەوە)
(تەقەى خۆشى)...
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ، 10ـی ئــەیـلولـی /2023، ب ئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، ژمارەیەک لە کەسایەتی حکومی و ڕێکخراوەیی لە مەڕاسیمێکی تایبەت دا لەهۆڵی خاک ،خاتوو چنور مەعروف کتێبێکی بەناوی (تەقەی خۆشی) بڵاوکردەوە.
خاتوو چنور لە کتێبەکەیدا باس لە دۆخی ژیانی خۆی دەکات کە چۆن بەهۆی تەقەی خۆشی قاچەکانی لەدەست دەدات و بۆتە هۆی دروست بوونی گرفت و ڕێگر لە زۆرێک لە ئاواتەکانی و ڕوبەڕووی ئاڵەنگیریەکانی ژیان بۆتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پاڵپشتی خۆی بۆ خاتوو چنور و هەر هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەربڕی و داوا دەکات بۆ دەربڕینی خۆشیەکان ژیانی کەسانی تر نەخرێتە مەترسیەوە و تەمەنێک لە ژیانێکی ئاسایی دوربخرێنەوە.
|