سلێمانی/ لە مه‌راسیمێكدا، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بینای نوێی ماڵی بەساڵاچوانی کردەوەو كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی ده‌كرێت بۆ له خۆگرتنی بەساڵاچوانی زیاتر.
له مه‌راسیمێكدا، به تێچووی زیاتر لە(1000,000,000) دینار له سه‌ر ڕووبه‌ری (دوو دۆنم)، بینای نوێی ماڵی بەساڵاچوان له شارەدێی سیتەک كرایه‌وه‌و بڕیاروایه توانای وه‌رگرتن‌و خزمەتکردنی بەساڵاچوو له لەماڵە نوێیەکەدا له (50) سودمەندەوە به‌رزبكرێته‌وه بۆ (80) سودمەند بەکوالتی بەرزتر.
ئەمڕۆ شه‌ممه، 9ـی ئـــەیـلولـی /2023، به چاودێری به‌ڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، خاتوو ژیار جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، به‌رپرس‌و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی ماڵی بەساڵاچوان، بینای نوێی ماڵی بەساڵاچوان له شارەدێی سیتەک لە سلێمانی كرایه‌وه.
له‌باره‌ی ماڵەکەو ئامانجه‌كانیه‌وه، به‌ڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد ڕایگەیاند :" ماڵەکە له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی(دوو دۆنم) به سێ قات دروستكراوه‌و سه‌رجه‌م ژوور‌و پێویستیه‌كانی خزمەت کردن و به‌ڕێوه‌بردنی تێدایه‌و بڕی زیاتر له (یه‌ك ملیار دینار)ی تێچووه‌و کەتەواوی پڕۆژەکە خێرخوازیەو لەسەر ئەرکی بنەماڵەی کاک موحەمەد نیزام بەسوپاسەوە دروستکراوەو لەلایەن به‌شی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كراوه"، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ته‌واو كردنی ماڵەکەوە ، وەزیری کار وتی: "پڕۆژەکە پێویستی بە کامل کردن و دابین کردنی کەل و پەل هەبوو لەگەڵ ئەوەش ژمارەیەک گرفتی مادی تر هەبوون کە بەخۆشحاڵیەوە بەڕێز کاک مەریوانی حاجی جەمال و بەڕێز شێخ باز و چەند خێرخوازێکی تر بە سوپاسه‌وه پڕۆژەکەیان گەیاندە کۆتایی ، هەروەها سوپاس بۆ ئەندازیارانمان و هەموو ئەو لایەنانەی کە لە تەواوکردنیدا ڕۆڵیان هەبوو".
سه‌باره‌ت به ئه‌رك‌و ئامانجی پڕۆژه‌كه‌و ڕۆڵی بۆ بەساڵاچوان ، به‌ڕێز خاتوو کوێستان ڕایگه‌یاند:" پڕۆژه‌كه ئامانجی له خۆگرتن‌و خزمەت کردنی 24 کاتژمێری بەساڵاچوان و بێلانەکانە ، له ئێسته‌دا توانای 50 بەساڵاچوی هه‌یه، به‌ڵام كاری جیدی دەکەین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ماڵەکە بۆ 80 سودمەند، ئه‌وه‌ش به پاڵپشتی‌و هاوكاری خێرخوازان لە ئایندەشدا کاردەکەین بۆ دابینکردنی ستافی زیاتر‌و پێویستییەکانی تری".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی بەساڵاچوان و پەکەوتە، به‌ڕێز وەزیری کار وتی:" له ئێسته‌دا 60بەساڵاچوو خزمەت دەکرێن کە 36 پەکەوتەن و 24 یان ئاساین ، هه‌ربۆیه ئه‌و بیناو ماڵە هه‌وڵێكی پیرۆزه، ئەگەر بتوانین ستاف و تەواوی پێداویستی دابین بکەین له ئاست پێویستی بەساڵاچوان دەبێت، وەئێمە به بایه‌خه‌وه له ژیان‌و پێویستی بەساڵاچوان هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی دەڕوانین و له به‌رنامه‌ی خۆماندا ئه‌و پرسه به هه‌ند وەردەگرین و هەوڵ دەدەین بودجه‌ی پێویست بۆ هاوكاری دارایی‌و دامه‌زراوه‌كانی کۆمەڵایەتی ته‌رخان بکرێت".