بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەکاری بۆ بە فەرمی کردنەوەو گەشەپێدانی ماڵی بەساڵاچوان دەکات.
پاش تەواوبوونی بینای نوێی ماڵی بەساڵاچوان لە شارەدێی سیتەک، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، بڕیاروایه ، ڕۆژی شەممە، 9ـی ئـــەیـلـولـی /2023، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا بیناكه به فه‌رمی بكرێنه‌وه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا كاربكرێت بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری تواناكانی ماڵەکە.
له‌باره‌ی ماڵەکەوە به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت به سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاند: ماڵی بەساڵاچوان یه‌كێك له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانه‌و ئه‌ركی گرتنەخۆی بەساڵاچوان و پەککەوتەی له ئه‌ستۆیه، توانای هه‌یه 150 بەساڵاچوو لەخۆبگرێت و خزمەتی پێویستیان پێ بكات، له ئێسته‌دا به‌هۆی كه‌می ستاف و دووری ڕێگەی ستافەکان لەماڵەکەوە ماڵی نوێی بەساڵاچوان ژمارەیەک کێشەی ڕووبەڕو دەبێتەوە،بەڵام خوا یاربێت پاش كردنه‌وه‌ی به فه‌رمی، له ڕێگه‌ی بەڕێزان خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و برای به‌ڕێزم كاك د.هه‌ڤاڵ ، پارێزگاری سلێمانیه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی ستافه‌كان و دابین کردنی پاصی هاتوچۆ تا توانای ماڵەکە لە ڕوی کوالیتی و خزمەت کردنەوە بەرز بکەینەوە.
وەدەمەوێت لێرەوە دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانی ماڵی بەساڵاچوان بکەم کە ماڵی بەساڵچوانیان بە ماڵی خۆیان سەیر کردوە و ئەرکی پاکردنەوەو ڕێکخستنی ماڵەکەیان لەئەستۆگرت .
بنیای ماڵی( حاجی محەمەد نضام)كەماڵی نوێی بەساڵاچوانە ده‌كه‌وێته شارەدێی سیتەک و بڕیاروایه سه‌عات 11ی ڕۆژی شەممە 9ـی 9ـی 2023 لەمەراسیمێکی شایستەدا بەفەرمی بەڕوی سودمەندانیدا بکرێتەوە.