فێستیڤاڵی ڕۆژی جیهانی کاری خێرخوازی بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت" شێوازی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌جۆرێكه كه هێندێكجار شكاندنی شكۆی مرۆڤ‌و هاووڵاتیانی تێدایه‌و له به‌های کاری خێرخوازی كه‌م ده‌كاته‌وه"
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئـەیـلـولـی /2023، بەئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ، بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتیچاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ژمارەیەکلە بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی حکومی و ناحکومی و ڕێکخراوەیی لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی سلێمانی ، فێستیڤاڵی ڕۆژی جیهانی کاری خێرخوازی بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) ڕێکیخستبوو تیایدا بەڕێز بەختیار بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی (CDO)ووتەیەکی پێشکەشکردوو ئامانجی فێستیڤاڵەکەی بۆ ئامادەبووان ڕون کردەوە. پاشان بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لەوتەیەکدا باسی لە کاری ڕێکخراوەکان و حکومەت کرد‌و هەماهەنگی زیاتری بە زەرور زانی.
دواتر بەڕێز بێستون جەبار وتەیەکی پێشکەش کردوو داوای ڕکخستنەوەی کاری خێرخوازی کرد بچەند خاڵێک گرفتەکانی دەستنیشان کرد‌و هەروەک ژمارەیەک خاڵی بۆڕێکخستنەوەی کارەخێرخوازیەکان دەستنیشان کرد ئەمەی خوارە دەقی ووتەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیە لە فێستیڤاڵەکە.
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌ڕێزان: له ماوەی ڕابردوودا بەسوپاسەو ژماره‌یه‌ك زۆر له ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تی و کۆمپانیا و سەرمایەدار، زۆر ئازایانه قۆڵی هاوكاری‌و خێر‌و چاکەیان لێ هه‌ڵكردو دڵسۆزانه ئه‌ركی هاوكاریكردنی هه‌ژاران هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بە پێدانی خواردن جلوبەرگ و دابین کردنی شوێنی نیشتەجێبوون و چارەسەری پزیشکی گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام پاش بەدواداچونی وردمان بۆ ئه‌و كاره مرۆییانە وردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و کۆکردنەوەی بۆچوونمان، ده‌ركه‌وت كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه له پڕۆسه خێرخوازیەکاندا، به‌جۆرێك هێندێكجار له بایه‌خی پرۆسه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، كه گرنگترینیا ئه‌مانه‌ن:
1ـ فه‌وزایه‌كی زۆر زاڵه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان، به‌جۆرێك كه هێندێك هاووڵاتی له‌و فه‌وزایه‌دا توانیویانە زیاتر له جارێك سودمه‌ند ببن‌و هێندێك هه‌ژارو خه‌ڵكی شایسته به هیچ جۆرێك سودمه‌ند نه‌بوون.
2ـ شێوازی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌جۆرێكه كه هێندێكجار شكاندنی شكۆی مرۆڤ‌و هاووڵاتیانی تێدایه‌و له به‌های هاوكارییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
3ـ زۆرێك له‌و كه‌س‌و ده‌زگاو ڕێكخراوانه ناتوانن بگه‌نه ئه‌و هه‌ژاره ڕاسته‌قینانه‌ی كه شایسته‌ی هاوكاریكردنن، یان ناتوانن ئەرکی گەیاندنی بگرنە ئەستۆ.
4ـ ژمارەیەک ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تیه‌كان ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی نین له‌گه‌ڵ یه‌ك‌و هه‌ریه‌كه‌یان به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز كارده‌كات.
هه‌ربۆیه ئێمه پێشنیار ده‌كه‌ین: سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان له ڕێگه‌ی ده‌زگایه‌كی په‌یوه‌ندیداره‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن، و ڕێگه له‌م فه‌وزایه بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی:
1ـ سه‌رجه‌م داتاكان دیاربن‌و دیاربێت هه‌ر خێزانێك چه‌ند هاوكاری كراوه‌و كێ ماوه هاوكاری بكرێت.
2ـ سیستمێكی وا بێت كه تیایدا هاووڵاتی هه‌ژار هه‌ست به كه‌می نه‌كات‌و شكۆی پارێزراوبێت.
3ـ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن‌و ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تیانه دیاربن كه به‌شداربوون له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و ئاست‌و جۆری بەشدارییەکەیان بۆ ڕای گشتی ڕوون بێت.
4ـ ئه‌و پاكێجی خواردن‌و شمه‌كانه‌ی كه ده‌درێنه هاووڵاتی هه‌ژار، جۆریان، بڕه‌كه‌یان، شایسته‌بێت به لانی كه‌م یه‌ك مانگ خواردنی خێزانه‌كه و به پێی پێویستی‌و ژماره‌ی خێزان‌و دۆخی ژیان‌و گوزه‌ران بێت.
5ـ پشت به زانیاریی‌و داتایه‌كی ڕاست‌و دروست ببه‌سترێت كه به‌شێكی زۆری له تۆڕه‌كانی پارستنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌ستن.
6ـ ڕێگه نه‌درێت هیچ ده‌زگایه‌ك سه‌ربه‌خۆیانه به‌و كاره هه‌ستێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بگیرێت له كه‌سانێك كه بیانه‌وێت كاری خێرخوازی تێكه‌ڵ به مه‌به‌ستی تر بكرێن، له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆر بۆ چاكه‌كاران كه ئێمه له نزیكه‌وه ده‌یانناسین‌و له نیه‌ت باشیان تێده‌گه‌ین.
به‌ڕێزان:
بۆ ئه‌ركێكی له‌مجۆره، ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و بەرپرسیارێتیە بگرینه ئه‌ستۆو به نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییە سه‌ربه‌خۆكان لە ناوەندی قەزای سلێمانی‌و قەزاکانی دەوروبەری، خۆبه‌خشانه به كارێكی گرنگی له‌و جۆره هه‌ستین، بەڵام بەرنامەیەکی گەورەو گرنگی لەمجۆرە پێویستی بە هاوکاری‌و پاڵپشتی هەم خێرخوازان هەم لایەن‌و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەیە.
ئه‌م داواکارییە له‌و په‌ڕی دڵسۆزی‌و خه‌مخۆرییه بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و دامه‌زراوه‌كانی، هیوادارم پاش ڕەزامەندی خێرخواز‌و ڕێکخراوەکان، لە نزیکترین کاتدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکەوە کۆ ببینەوە بۆ داڕشتنی بەرنامەو میکانیزمی ئەو کارە گرنگە. خوای گه‌وره پشت‌و په‌نای گه‌له‌كه‌مان بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته.
بەڕێزان ئێمە بەهۆی قەیرانی دارای لە ئێستادا ماڵەکانی بەساڵاچوان وپەکەوتەو منداڵانی بێسەرپەرشتمان پێویستیان بە دەستگیرۆیی هەیە ئێوەبەڕێزدەتوانن لەڕێگەی سندوقی پشتیوانی کۆمەڵایەتی هاوکارمان بن تا بتوانین باشترین خزمەت بەو توێژەی کۆمەڵگا بکەین کە هیچ کەس شک نابەن و ئێوەش وەک خەمخۆری ئەم شارە هیوادارین ئاوڕک لەم توێژە بدەنەوە.