• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (104) دەکات و دیاردەی سواڵ و منداڵانی سەر ترافیک و کۆچەریەکان تاوتوێ دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت " پێویستە ئێمەو سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کاربکەین بۆ سنوردارکردن‌و ڕووبەڕووبونەوەی‌ دیاردەی سواڵ ولەشفرۆشی ومنداڵانی سەرترافیک و شەقامەکان"

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئــەیلـولـی /2023 ،بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەئامادەبونی بەڕێزان ماف پەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، فەرەیدون عەزیز بەرپرسی پاراستنی منداڵان ، پێشوازی کرد لە عەقید / عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (104)ـی سلێمانی.


لە دانیشتنێکدا گفتوگۆی ڕوبەڕوبونەوەی دیاردەکانی سواڵکردن و لەشفرۆشی ژمارەیەک لەکۆچەریەکان و منداڵانی سەر شەقام و ترافک لایتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

بەڕێوەبەری گشتی لەوبارەوە ووتی دیاردەی سواڵ و منداڵی سەرشەقام تایبەت نیە بە سلێمانی‌ یان کوردستان، بەڵام پێویستە ئێمەو سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کاربکەین بۆ سنوردارکردن‌و ڕووبەڕووبونەوەی‌، هەروەک ئاماژەی‌ بەوەدا کە دۆخی‌ ئێستا بەشێکە لە زیادکردنی‌ دیاردەی‌ سواڵ.

هەرلەو دانیشتنەدا بڕیاردرا بە بەردەوامبوون لەسەر دانیشتنەکان و دانانی پلانێک بە هەماهەنگی دەزگا پەیوەندیدارەکان.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ ئاواره‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان، دیارده‌ی‌ ده‌رۆزه‌ پێكردن‌و کارپێكردنی‌ منداڵ به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر زیادیكردوه‌و بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ حكومه‌ت‌و هاووڵاتیان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نیش.


04/09/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.