دەربەندیخان: بە ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان ئاهه‌نگی كۆتایی خوله‌كانی هاوینه بۆ 220 منداڵ به‌ڕێوه‌چوو.
"کۆی گشتی سودمەندانی خوار 18 ساڵی هەردوو ڕەگەز لەسێ مانگی هاویندا کە سوودمەندبوون لە خول و چالاکی و ڕاهێنانەکانی سەنتەر بریتین لە ( 4238 ) منداڵ ..
کۆی گشتی سەردانی و سودمەندانی سەرو ( 18 ) ساڵ و دایکان و باوکان ، ( 145 ) لەڕەگەزی نێر وە ( 1125 ) لەڕەگەزی مێ "
ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئـــەیلـولـی /2023، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سلێمان محەمەد قائمقامی قه‌زای دەربەندیخان وم.عەبدولواحید ئەحمد، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی دەربەندیخان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی شاره‌كه، ئاهه‌نگی كۆتایی خولی هاوینه‌ی سه‌نته‌ری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی دەربەندیخان به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌دا كه 220 منداڵ له بواره جیاجیاكانی خولی فێربوونی زمان‌و وێنه‌كێشان‌و موزیك‌و كۆمپیوته‌ر‌و چنین و دروومان و چه‌ند بوارێكی به‌شداربوون، به‌ڕێز سامان محەمەد بەرپرسی سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و له باره‌ی خوله‌كانه‌وه زانیاریی پێویستی خسته‌ڕوو، پاشان به‌ڕێز بێستون جەبار، ده‌ستخۆشی له هه‌ڵسوڕێنه‌رو مامۆستایانی خوله‌كان كرد‌و دڵنیایی به ئاماده‌بووان دا كه ئه‌وان وه‌ك بەڕێوەبەرایەتی گشتی ده‌ڤه‌رو ناوچه‌یه‌كی وه‌ك دەربەندیخان به بایه‌خه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن‌و هه‌رچیان بۆ بكرێت درێغی ناكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره‌و هاووڵاتیه تێكۆشه‌رو قوربانیده‌ره‌كانی.
پاش پێشكه‌شكردنی چه‌ند چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن فێرخوازان‌و به‌شداربووانه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و قائمقامی قه‌زای دەربەندیخانەوە خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستا‌و ڕاهێنه‌رانی خوله‌كه‌و ده‌رچووانی خوڵه‌كاندا دابه‌شكرا.
سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخان بۆ پشووی هاوینی ئەمساڵ خزمەتێکی گەورەی بە منداڵانی شارەکە کردووەو "کۆی گشتی سودمەندانی خوار 18 ساڵی هەردوو ڕەگەز لەسێ مانگی هاویندا کە سوودمەندبوون لە خول و چالاکی و ڕاهێنانەکانی سەنتەر بریتین لە ( 4238 ) منداڵ و کۆی گشتی سەردانی و سودمەندانی سەرو ( 18 ) ساڵ و دایکان و باوکان ، ( 145 ) لەڕەگەزی نێر وە ( 1125 ) لەڕەگەزی مێ " ئەوەش بەهاوکاری ڕێکخراوی PDO کە بەبڕی زیاتر لە 24000 دۆلار هاوکاری سەنتەرەکە بوون و هەروەها ڕێکخراوی هیوای ژیان و UNFPA کە پاڵپشتی گەورەبوون بۆ سەرخستنی خول و ڕاهێنانەکان.