بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ، 3ـی ئــەیلـــولـی/ 2023 ، لە ھۆڵی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، بەسەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبونی بەڕێزان بەرزان شێخ موحەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و مامۆستا مەهدی مەحمود سکرتێری ئەنجومەن و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبویەوە.
سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک و جێگرو سکرتێری ئەنجومەن و سەرۆکی فراکسیۆنەکانەوە پێشوازی لێکراو دوای بەخێرهاتن و پیرۆزبایی گفتوگۆکرا سەبارەت بە گرنگی پشتیوانی و هەماهەنگی ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
بەرێوەبەری گشتی سوپاسی ئەو پێشوازی و پشتیوانییەی کردن و زۆر بەگرنگ وەسف کرد و بەڵێنی دا کە لەجێی ئەو چاوەروانییەدابێت کەلێیان هەیە.
|