وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەپای ڕۆڵی دڵسۆزانەیان لە دەزگیرۆیی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەماهەنگیە بەردەوامەکانیان لەگەڵ دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی حوزەیرانی 2023، بهڕێز بێستون جەبار، نوێنەری بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، سەردانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانی کردو لەلایەن بەڕێزان دلێر کەمال ،بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان پێشوازیان لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە پێشکەش کردنی سوپاس و پێزانینی بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بوو بە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، له پای ڕۆڵی دڵسۆزانەو بەرچاویان لە هاوکاری کردنی خەڵکانی هەژارو خاوەن پێداویستی تایبەت و هەماهەنگیە بەردەوامەکانیان لەگەڵ دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی ههماههنگیو كاری پێكهوهییو ئاسانكاری زیاتر بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و هەژاران و منداڵانی بێ سەرپەرشت و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە کارەکانیان کردوو هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
له بهرانبهردا گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان سوپاسی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد كرد له بهرانبهر ههڵوێستیانداو جهختیان كردهوه لهسهر ئهوهی كه ئهوان كردوویانە به ئهركی خۆیانی دەزانن.
|