• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژه‌ بۆ باشتركردنی‌ توانای‌ ستافه‌كانی دایەنگە ناحکومیەکان لەبواری بەرگری شارستانی به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ زیاتر پاراستنی منداڵان و چۆنیەتی ماڵەکردن لەگەڵ ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ، ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2023، بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان بێستون جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت ، سۆران سەعید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان ، ستافی بەشی دایەنگاکان له‌ هۆڵی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ( CDO )، كۆتایی‌ به‌ ڕاهێنانێكی‌ دوو ڕۆژه‌ هات ، كه‌ بۆ (34) ستاف و كارمه‌ندی‌ دایەنگە ناحکومیەکانی سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ کرابوویەوە.

ڕاهێنانی سەرەتایی تیۆری و پراکتیکی بەرگری شارستانی ، لەژێر سەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت و بەهەماهەنگی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ( CDO )و دایەنگەی گەشەی ناحکومی و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری فریاکەوتن ڕێکخرابوو ..

له‌و ڕاهێنانه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی‌ ڕێکخراوی( CDO )لە شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو و ڕاهێنەرانی بە ئەزموون و شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری فریاکەوتن وانەکانیان وتەوە،

بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ، دەست خۆشی لە دایەنگەی گەشەی ناحکومی و ڕێکخراوی ( CDO ) و ڕاهێنەرو بەشداربوان کردوو ، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ‌ لەکاتی ڕوداوە نەخوازراوەکاندا زەروریەتی خۆی هەیە، وە پێویستە به‌ پێوه‌ری زانستی و پیشه‌ییانه گرنگی تایبەت بە منداڵان بدرێت و لەکاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان ئامانجی‌ باشتریان هەبێت، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویستی‌ زانی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕاهێنانه‌كاندا فێری‌ ده‌بن به‌ باشی‌ وەرگێڕدرێت بۆ ژیانی‌ كرداری‌ ڕۆژانه‌.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوون به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌دا دابه‌شكرا.


12/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.