• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر پاراستنی مافی منداڵان لە میدیاکاندا بەڕێوەچوو.

بە مەبەستی پاراستنی مافەکانی منداڵان لە میدیاکاندا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو ، ڕۆژی شەممە، 20ـی ئـایـاری 2023، ڕیکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هەماهەنگی سەنتەری میترۆ و ڕێکخراوی بەدیل لە هۆڵی هۆتێل ڕامادا ، بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ژمارەیەک لەدەزگا حکومی و ناحکومی و ڕێکخراوەکانی تایبەت بەپاراستنی منداڵان و کەسایەتی سیاسی و نوسەران، گفتوگۆیەکی کراوەی ڕێکخست.

هێمن محەمەد ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پاش دەستخۆشی لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە هەمیشە شانبەشانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەستاوە لە پرسەکانی منداڵاندا ، ڕێبەرێکی میدیایی بەهێزی بۆ پاراستنی منداڵان لە میدیاکاندا بەگرنگ زانی و هەروەک پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هەر هەوڵێکی لەوجۆرە دووپات کردەوەو داوای کرد میدیاکان دوور بکەونەوە لە پێشێل کردنی مافەکانی منداڵان و لەئەگەری پێشێلکاریشدا پێویستە لێپێچینەوە هەبێت.

لەبەشێکی تری گفتوگۆکەدا هێمن محەمەد وتی: " بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێبەرێک کاری میدیایی لە ماڵەکانی منداڵان و کوڕان و کچانی نەوجەواندا ڕێکخستووەو ڕێگەی لە بوونی هەر پێشێلکاریەک گرتووە کە دژ بە سودمەندانی بێت " پاشان ژمارەیەک لە خاڵەکانی ڕێبەرەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە.

دواتر ئامادەبووان گفتووگۆی زیاتریان لەسەر بنەمای رێبەرێک لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتی راگەیاندن سەبارەت بە منداڵ کرد و سەرنجی خۆیان لەسەر بابەتەکە خستە ڕوو.


21/05/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.