• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی سەردانی شارۆچکەی بازیان دەکات و کار لەسەر کردنەوەی دوو دامەزراوەی کۆمەڵایەتی گرنگ بۆ شارۆچکەکە دەکات.

ڕۆژی چوار شەممە، 18ـی ئایاری2023، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە یاوەری بەڕێزان سۆران سەعید، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، فەرەیدون عەزیز ،بەرپرسی یەکەی پاراستنی منداڵ، سەردانی شارۆچکەی بازیانی کرد.

سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قایمقامیەتی قەزای بازیانی کردوو بەڕێز ئیسماعیل ئەحمد،قایمقامی قەزاکە پێشوازی کردن، لە کۆبونەوەیەکدا کێشەو گرفتەکانی بەردەم کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی خێرخوازی لە شارۆچکەکە باسی لێوەکراو بڕیار وایە لە داهاتویەکی نزیکدا بکرێتەوە.


پاشان بە مەبەستی بەدواداچون و ڕادەست کردنەوەی بینای سەنتەری پاراستن وچالاکی منداڵانی بازیان ، بەڕێزیان سەردانی ڕێکخراوی ڕیچیان کرد .گفتوگۆ دەربارەی وەرگرتنەوەی بینای سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان لە بازیان کرا کە لە چوارچێوەی گرێبەستێکداو بۆ ماوەی چوارساڵ بە ڕێکخراوی ڕیچ سپێردراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ، پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و گرنگی بینای سەنتەرەکەی ڕوون کردەوە ،کە مەبەست خزمەت کردنە بە منداڵانی شارۆچکەی بازیان .

لە ئێستادا بینای سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان لە بازیان ، بەناوی سەنتەری لیزا ، کە ڕێکخراوی ڕیچ سەرپەرشتی دەکات، خزمەت بە دانیشتوانی شارۆچکەی بازیان دەکات و بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە مانگی تەموزی ئەمساڵ دا ،لەئەگەری تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەدا ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەک سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵان دەیخاتە خزمەت منداڵانی ناوچەکە.


18/05/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.