• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی به‌ كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگایه‌ك یادی‌ 8ـی‌ مارس ده‌كاته‌وه‌.

کاتژمێر 10ـی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌، ئەمڕو چوارشەممە، 8ـی ئـاداری2023، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز خاتوو ژیار جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان ،ئاراس ناصر ، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ مافی‌ مرۆڤ‌و مافی‌ ئافره‌ت‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، پێشانگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ نمایشكردنی‌ به‌رهه‌می‌ كاری‌ ده‌ستی‌‌و جوانكاری‌ ژنانی‌ داڵده‌دراو له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ و کچانی ماڵی نەوجەوانان كرایه‌وه‌.


پێشانگاکە بۆ خستنه‌ڕووی‌ به‌رهه‌می‌ ده‌ست و كاری‌ درومانی‌ ژنانى داڵده‌دراوی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ و ماڵەکانی کچان ، لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی كرایه‌وه.تیایدا به‌رهه‌می‌ چنین و كاری‌ ده‌ستی‌ و هونه‌ری‌ ژنان و كچانی‌ داڵده‌دراو و کچانی نەوجاوانان نمایشكراو داهاته‌كه‌شی‌ بۆ ژنان و کچان خۆیان ده‌بێت.

ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلان و به‌رنامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی و بەرێوبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیە بۆ گرنگیدان به‌ په‌ره‌پێدان به‌ تواناكانی‌ ژنانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان و ماڵەکانی کچان بۆ ئه‌وه‌ی‌ سود له‌و كاتانه‌ وه‌رگرن كه‌ له‌ ماڵەکان ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ جۆراوجۆری‌ ڕۆشنبیری‌ و پیشه‌یی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ ژنان و به‌هێزبوونیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتێك له‌ ماڵەکانی ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ باشتر بتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و ڕوبه‌ڕووی‌ سه‌ختیه‌كانی‌ ژیان ببنه‌وه‌، ئه‌مه‌ وێڕای‌ فێربوونی‌ ئه‌و پیشه‌ جۆراوجۆرانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ دابینكردنی‌ بژێوی‌ ژیان و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ كار.


08/03/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.