بەڕێوەبەری گشتی هاوخەمی بۆ قوربانیانی زەمینلەرزەکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
پاش ڕوداوە کارەساتبارەکانی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئەنجامی زەمینلەرزە بەهێزەکانی ئەم دواییە ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەست داو ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هەمووانی خەمبار كرد. هاوسۆزیی و پشتیوانیی خۆمان بۆ هاووڵاتیانی کارەساتبار ڕادەگەیێنین و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و گەلی خۆشەویستی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان دەكەین و هاوبەشی ئەم خەم و ئازارە دڵتەزێنەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین . داواکارین خوای میهرەبان ئارامی و سەلامەتی بە هەموان ببەخشێت.
ئیسماعیل ڕەشید محەمەدئەمین
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
7ـی شوباتــی2023
|