ڕاهێنانی (شێوازی کارکردنی ڕێنمایی کاران و توێژەران لە دایەنگەدا) كۆتایی پێهات‌و بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووانیدا دابه‌شكرا.
لە پێناو بەرەو پێشچوونی توانای توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان ، ڕۆژی یەکشه‌ممه،22ـی کانوونی دووەمی2023، له هۆڵی بۆنەکانی پەیمانگای هیوا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، ، ڕاهێنانی (شێوازی کارکردنی ڕێنمایی کاران توێژەران لە دایەنگەدا) گه‌یشته كۆتایی‌و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربووانی.
ئه‌م ڕاهێنانه لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، دایەنگەی گۆیژەی ناحکومی بۆ 25 توێژەری کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ کردبویەوە، ڕاهێنەرو ڕێنمایکار ( م.ئیمان سەلام) وترایەوە و تیایدا زانیاریی پێویستیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ وه‌رگرت.
|