هەولێر / یونیسێف وۆرک شۆپی دەستپێکی ڕاپۆرتی نەخشەکێشان و هەڵسەنگاندنی سیستمی دادگەری منداڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات.
ڕۆژی پێنجشەممە 2ـی شوباتـی2023، بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو زەکیە سید صالح، بریکاری وەزارەت ،م.ئیسماعیل ڕەشید،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی،ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی گشتی، نوێنەری وەزارەتی دادو کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و نوێنەری یونسێف لە عێڕاق ئەنجوومەنی باڵای دادوەری . وۆرک شۆپی ڕاپۆرتی نەخشەکێشان و هەڵسەنگاندنی سیستمی دادگەری منداڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
وۆرک شۆپەکە تایبەت بوو بە سیستمی دادگەری مناڵان ، کە خۆی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ، کە عێراق لە ساڵی 1994ەوە واژۆکارە دەبینێتەوە.
یونیسێف بە هاوکاریی حکومەتی ئەڵمانیا لەڕێگەی KFW، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی داد، ڕاپۆرتێکیان لەبارەی نەخشەکێشان و هەڵسەنگاندنی سیستەمی دادپەروەری بۆ منداڵان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاوکردەوە.
ئەم چالاکییە بەشێکە لە پابەندبوونەکانی یونیسێف و هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری بۆ منداڵان بە هەموو جۆرەکانیەوە.
|