• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ خانزاد ده‌كات‌و گفتوگۆی‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.

بەڕێوەبەری گشتی "هیوا خوازین ڕێکخراوەکانی بواری کچان و ژنان پارێزگاری لە مانەوەی پایە جوانەکانی نێو خێزانی کورد بکەن و ڕۆڵی ئەرێنی لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ژنان و کچان بگێڕن"

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌،1ـی شوباتی2023 ، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی‌ ڕێكخراوی‌ خانزاد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان لاڤە محەمەد بەڕێوەبەری ڕێکخراو ،فێنک کەمال ، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ گفتوگۆی‌ ڕه‌شنوسی‌ لێكتێگه‌یشتنێكی‌ هاوبه‌ش بوو له‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراوی‌ خانزادا بۆ پاڵپشتی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و هەماهەنگی زیاتر لە چارەسەر کردنی گرفتەکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو.

بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە کارەکانی ڕێکخراوی ناوبراو کردو هیوای خواست ڕێکخراوەکانی بواری کچان و ژنان پارێزگاری لە مانەوەی پایە جوانەکانی نێو خێزانی کورد بکەن و ڕۆڵی ئەرێنی لە چارەسەر کردنی گرفتەکانی ژنان و کچان بگێڕن.

بڕیاروایه‌ پاش گه‌یشتن به‌ كۆتا ڕێككه‌وتن، لێكتێگه‌یشتن لەنێوان هەردوو لا واژۆ بكرێت.


02/02/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.