• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+وێنه‌: له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا، دایه‌نگه‌ی‌ (زانکۆ)ـی حکومی به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌.

پاش ته‌واوكردنی‌ سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ یاساییه‌كان‌و جێ‌ به‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كان‌و وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌، له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا دایه‌نگه‌ی‌ (زانکۆ)ـی حكومی‌ به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، 5ـی کانونـی یەکەمـی2022 به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان د.کۆسار حسامەدین، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی،مافناس هیوای‌ ڕه‌حمان، ڕاوێژکاری یاسایی، سۆران سەعیدبه‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌ی‌ (زانکۆ)ـی حكومی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی كرده‌وه‌.

پاش كردنه‌وه‌ی‌ فه‌رمی‌ دایه‌نگه‌كه‌، ئاماده‌بووان سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی‌ یاریی‌‌و هۆڵی‌ چالاكی‌‌و هۆڵه‌كانی‌ خه‌وتن‌و خواردن‌و چێشتخانه‌ی‌ دایه‌نگه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ وته‌یه‌كیشیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پیرۆزبایی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌و منداڵه‌كانی‌‌و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی، هیوای‌ خواست به‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ بڕیارو ڕێنماییه‌كان‌و ئاراسته‌كانی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌كه‌یان له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی‌ له‌خۆگرتن‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵاندا بێت، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌یدا وه‌رگرتنی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ‌و سایكۆلۆجیای‌ منداڵدا خۆیان به‌هێز بكه‌ن‌و توانای‌ خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ تا به‌هۆی‌ به‌هێزی‌ ستافه‌كانه‌وه‌ دایه‌نگه‌كه‌یان گه‌شه‌ی‌ زیاتر بكات‌و متمانه‌ی‌ زیاتر له‌ خێزانه‌كان وه‌رگرێت‌و باشتر بتوانێت له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی‌ قۆناغی‌ هه‌ستیاریی‌ خوار چوارساڵی‌ منداڵدا بێت.

له‌لای‌ خۆشیانه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ربڕینی‌ خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌ ئاماده‌بوونی‌ شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ دایه‌نگه‌ به‌ڵێنیاندا پابه‌ندی‌ یاساو ڕێنمایی‌‌و بڕیاره‌كان بن‌و خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌و گه‌شه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆی‌ ئامانجی‌ سه‌ره‌كیان بێت.

دایه‌نگه‌ی‌ (زانکۆی)ـی حكومی‌، دایه‌نگه‌یه‌كی‌ نوێیه‌و دەکەوێتە ناو کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌رگرتووه‌.


05/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.