• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هەولێر / لە بۆنەیەکی شایستەدا ولە ڕۆژی‌ جیهانی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كاندا، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت ڕێك ده‌خات.

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌، 4ـی کانونـی دووەمـی2022، به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ ڕێكخست‌و تیایدا ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌و ڕێكخراو خه‌ڵاتكران كه‌ له‌ بواری‌ خزمه‌تی‌ كه‌مئه‌ندام‌و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ڕۆڵ ده‌گێڕن.

له‌و بۆنه‌یه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز خاتوو.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئاماده‌بوونی‌د سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستی و خاتوو زەکییە سەید سالح بریکاری وەزارەت و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت‌و سه‌رۆك‌و به‌رپرسی‌ یه‌كه‌می‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ كه‌مئه‌ندامی‌‌و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و نوێنه‌ره‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامیداون.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، خه‌ڵاتی‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌ر (32) دامه‌زراوه‌ و کۆمەڵەو ڕێکخراوی کەمئەنداماندا دابه‌شكرا كه‌ به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كه‌ن.

له‌و بۆنه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و لەتیف شێخ عەزیز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی‌‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌شداری‌ مه‌راسیمه‌كه‌بوون.


04/12/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.