+وێنە : پێشانگایه‌ك بۆ خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می ده‌ست و كاری درومانی و شێوەکاری کەمئەندامان كرایه‌وه.
ئەمڕۆ شەممە، 3ـی کانونی یەکەمی2022، له هۆڵی گەلەری مۆزەخانەی ئەمنەسورەکە لە چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ڕۆژی کەمئەندامان دا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ، نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی و لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ڕێکخراوە کەمئەندامیەکان، پێشانگایه‌كی بۆ به‌رهه‌می شێوەکاری و دەست ڕەنگینی و چنین و كاری ده‌ستی هاوبەشی سودمەندانی سەنتەرو پەیمانگاکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی وڕێکخراوە کەمئەندامیەکان کرایەوە.
ئه‌م پێشانگایه له چوارچێوه‌ی پلان و به‌رنامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانیە بۆ گرنگیدان به په‌ره‌پێدان به تواناكانی کەمئەندامان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌و كاتانه وه‌رگرن و بتوانن زیاتر پشت بەخۆیان ببەستن و باشتر بتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و ڕوبه‌ڕووی سه‌ختیه‌كانی ژیان ببنه‌وه، ئه‌مه وێڕای فێربوونی ئه‌و پیشه جۆراوجۆرانه ده‌بێته هۆی دابینكردنی بژێوی ژیان و ئه‌گه‌ری ده‌ستكه‌وتنی كار.
لە پێشانگاکەدا کەمئەندامان بەرهەمو کارەکانیان نمایش کردوو و تواناکانیان خستە ڕوو ، داهاتی پێشانگاکە بۆ ئەو کەمئەندامانە خۆیان بوو کە بەشداریان کرد.
|