نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە کۆڕێک دەربارەی (باڵانسی جێندەری لە یاسای سزادانی عێراقی و یاسای باری کەسێتی).
ڕۆژی پێنج شەممە، 1ـی کانونی دووەمی 2022 ،بەنوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بەڕێز هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی بەشداری کرد لە کۆڕێک کە لە ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دا ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بۆ دادوەری بەڕێز (کامەران ڕەسول) ڕێکیخست بوو.
نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لە کۆڕەکەدا ڕونکردنەوەی پێویستی لەسەر یاساکانی بەرەنگار بونەوەی توندو تیژی و ئەو خزمەتانە کرد کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەماڵکانی داڵدەدانی ژنان پێشکەش بە سودمەندانی دەکات و هەروەها هۆکارەکانی بڕینی مووچەی چاودێری خێزانی و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو موچەیە و چونکەبەپێی یاسای باری کەسێتی هەموو ژنێکی جیابوەوە پێویستە له سندوقی چاودێری کۆمه ڵایه تی مووچه ی هه بێت.
|