• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنە : بۆ بەدواداچونی کێشەو گرفتەکانی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی سنورەکە بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ قەزای دوکان بەسەردەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی2022، بەڕێز.م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز سۆران سەعید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان سەردانی قەزای دوکانی کرد.

لە سەرەتای سەردانەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قائمقامی قەزای دوکانی کردوو لەلایەن بەڕێز سیروان سەرحەد، قائمقامی قەزاکەوە پێشوازی لێکران.
لە دانیشتێکدا هەردولا گفتوگۆیان دەربارەی گرفتەکانی دایەنگەی دوکان و دۆخی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە قەزاکە کرد هەردولا جەختیان لەسەر چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی سنورەکە کردەوە و بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن لەپای هەوڵەکانی بەڕێز قائمقامی قەزاکە لە چارەسەر کردنی گرفتەکان دا.

له‌ پاشان به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ دایەنگەی دوکانی بەسەرکردەوە و له‌ نزیكه‌وه‌ هۆبه‌و هۆڵ‌و شوێنه‌ جیاجیاكانی‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و خزمه‌تگوزاری‌‌و منداڵانی‌ بینی و گوێی‌ له‌ داواو پێشنیاری‌ ستافه‌كان گرت.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ دایه‌نگه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ خاتوو گەلاوێژ عومەر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌و سه‌رجه‌م کارمەندانی دایه‌نگه‌ كرد له‌ به‌رانبه‌ر كاركردنی‌ دڵسۆزانه‌یاندا، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن كه‌ هه‌میشه‌ پابه‌ندی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌ بن تا بتوانن ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ بره‌خسێنن،
و دڵنیای دا هەوڵی چارەسەری سەرجەم گرفتەکانیان دەدەن تا ژیانێکی شایستە بۆ منداڵان دابین بکرێت.


22/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.