• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕبکەرەوە.

پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی 22 کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لینکی فۆڕمی دامەزراندن بۆ ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کارا کرد بۆ ئەو پسپۆڕیانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

پڕۆسەی پركردنەوەی فۆرم بەچەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم بەشێوەی ئۆنلاین تەنها 2200 بەشداربوو دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە ولە پاشان پڕۆسەکە دەوەستێت.
لەقۆناغی دووەم 220 کەس لەوانەی فۆڕمەکەیان پڕکردۆتەوە بەپێی خاڵبەندی جیادەکرێنەوە و لەقۆناغی سێهەم 22 کەس بەشێوەی کێبڕکێی سیڤی و چاوپێکەوتن لەڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ دیاری دەکرێن.

تکایە پێش پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تێبینیەکان بەوردی بخوێننەوە.

تێبینی...
1- مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگای سلێمانی یان شارەدێی سیتەک بێت.
2- پێویستە خوازیار هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
3-پێویستە خوازیار تەمەنی 25-35ساڵ بێت.
4- پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە
5- سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆماربکە و ژمارەکان بەڕەنوسی ئینگلزی بنوسە.
6-خوازیار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوەو کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییەو کەسی شایستە لەسەر ئەوبنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.
7- لەڕێکەوتی 6ـی11ـی2022 بـــۆ 8ـی11ـی2022 پڕکردنەوەی فۆڕم بەردەوام دەبێت.
8-نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
ـ9-تەنها ئەو پسپۆڕییانەی داواکراون و لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە هیچ پسپۆڕییەکی تر وەرناگیرێت.

1- توێژەری کۆمەڵایەتی (6کەس)
2- توێژەری دەروونی (6کەس)
3-چاودێر / هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم،ئامادەیی،بنەڕەتی) (10کەس)

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لێرە کلیک بکە

06/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.