• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بەسەردەکاتەوە.

شەوی هەینی ڕابردوو ، 3ـی تشرینی دووەمـی2022 ، بەڕێز مافناس هیوا ڕەحمان ،بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، هەریەک لە ماڵەکان (بەساڵاچوان ،منداڵان ،کوڕان) دایەنگەکانی ( چوارباخ ،بەختیاری) بەسەرکردەوەو چاوی بە بەرپرس و کارمەندان کەوت و لە ژیانی سودمەندانی پرسیەوە.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا مافناس هیوا ڕەحمان ده‌ستخۆشی‌ لە به‌ڕێزان خاتوو بەناز کەریم بەرپرسی ماڵی بەساڵاچوان ،دانا محەمەد ،به‌رپرسی‌ ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ کوڕان و خاتوو تارا محەمەد، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ ساوایان و سه‌رجه‌م بەرپرس و كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كانی‌ تر كرد كه‌ به‌ خشته‌یه‌كی‌ ڕێك‌و پێك ده‌وام‌و پابه‌ندییه‌كانیان ڕێكخستووه‌و ئه‌ركی‌ خۆیان به‌رانبه‌ر منداڵان و بەساڵاچوان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ بەساڵاچوان و منداڵانی‌ هەرسێ ماڵه‌كه‌ گفتوگۆی‌ كردو له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ كۆڵیه‌وه‌و دڵنیای دانێ کە لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەردەوام بەدواداچون بۆ سەرجەم گرفتەکان دەکەن و هەوڵی چارەسەری کردنیان دەدەن .

له‌و به‌دواداچوونه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت له‌ بڕو چۆنیه‌تی‌‌و ته‌ندروستی‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كانی‌ كۆڵیه‌وه‌و ڕێنمایی‌ ستافه‌كانی‌ كرد به‌ چاودێری‌ وردی‌ هه‌ر ژه‌مه‌ خواردنێكی‌ ئاماده‌كراوو چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ وردی‌ كاره‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ئاماده‌كاری‌ خواردن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست‌و بڕو جۆری‌ پێویستی‌ خواردن بۆ منداڵان‌و به‌سالاچووان، به‌جۆرێك یارمه‌تی‌ گه‌شه‌و ته‌ندروستیه‌كی‌ باشیان بدات.


05/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.