لینکی فۆڕمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارا دەکرێت.
دوابەدوای کۆبونەوەی لیژنەی باڵای تایبەت بە دامەزراندنی 22 کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە ڕۆژانی ڕابردودا ، ڕۆژی پێنجشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2022 ، لیژنەیەکی لاوەکی بە سەرۆکایەتی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی و ئەندامێتی بەڕێزان خاتوو نوخشە ڕەسول ،بەڕێوەبەری کارگێڕی ،ئاراس ناصر، بەرپرسی پارێزگاری خێزان، خاتوو گەڵاڵە شکور ، لەبەشی میلاکات، پاش گفتوگۆی ورد بۆ ڕەخساندنی هەلی یەکسان وخزمەت کردنی زیاتر بە ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی کۆبونەوەو بڕیاردرا بە کارا کردنی لینکی فۆڕمی دامەزراندن لە ڕۆژی یەکشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی2022 لەپێناو ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو پسپۆڕیانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
لیژنەی ناوبراو ڕایگەیاند پڕۆسەی پركردنەوەی فۆرم بەچەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم بەشێوەی ئۆنلاین تەنها (2200) بەشداربوو دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە و پڕۆسەکە دەوەستێت.
لەقۆناغی دووەم( 220 ) کەس بەپێی خاڵبەندی لەو ژمارەیە جیادەکرێنەوە و لەقۆناغی سێهەم( 22 )کەس بەشێوەی کێبڕکێی سیڤی و چاوپێکەوتن لەڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ دیاری دەکرێن.
پسپۆڕیەکان
1- توێژەری کۆمەڵایەتی (6کەس)
2- توێژەری دەروونی (6کەس)
3-چاودێر / هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم،ئامادەیی،بنەڕەتی) (10کەس)
|