• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌ ده‌ستبه‌كاربوو.

"به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌بەرو به‌رپرسان‌و كارمه‌ندان ده‌كات"

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، 2ـی تشرینی دووەمـی2022، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان لەتیف شێخ عەزیز، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌، ئاراس ناصر ، بەرپرسی چاودێری خێزان ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌ وه‌كاله‌ت‌، لە کۆبونەوەیەکی تایبه‌ت به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ به‌ڕێز ڕزگار عوسمان ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم دەستبەکار بوو.

له‌ کۆبونەوەیەکدا پاش پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌و میكانیزمانه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ به‌رپرسان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادگه‌رانه‌و پیشه‌ییانه‌و زانستیانه‌ و به‌ پێی‌ پره‌نسیپه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردن داده‌نرێن‌.

به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ كرد كه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك به‌رپرسیاری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمیان له‌ڕۆژی‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و به‌و په‌ڕی‌ دڵسۆزییه‌وه‌ ئاماده‌ی‌ جێ به‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانیان بوون.

هه‌ر له‌و کۆبونەوەیەدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌واوی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ بەڕێز ڕزگار عوسمان دووپاتكرده‌وه‌و جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ ده‌توانین دامه‌زراوه‌كان به‌ باشترین شێوه‌ بخه‌ینه‌ خزمه‌تی‌ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانیان كه‌ ڕازیكردنی‌ هاووڵاتیانه‌، به‌تایبه‌ت ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان له‌ گرنگترین ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ لێی‌ ده‌ڕوانێت، له‌ كۆتاییدا سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان پشتیوانی‌ خۆیان بۆ بەڕێوەبەری نوێ دووپاتكرده‌وه‌و بەڕێز ڕزگار عوسمان لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی‌ تەواوی هەوڵ و توانای خۆی بە پشتیوانی کارمەندان و بەرپرسانی سەنتەرەکە بەڵێنی دڵسۆزی و بەرەو پێش بردنی زیاتری سەنتەرەکەی دا..

سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، له‌ ڕێگه‌ی‌ ستافێكی‌ 40 ڕاهێنه‌رییه‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ باشترین خزمه‌ت به‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیان ده‌كات‌و له‌ ئێسته‌دا زیاتر له‌ 60 منداڵ سودمه‌ندی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ن، بێجگه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ خول‌و ڕاهێنانی‌ به‌رده‌وام بۆ خانه‌واده‌كانیان.


02/11/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.