بەڕێوەبەری گشتی بەشداری کرد لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە پەیمانگەی هیوای نابیستان و پەیمانگەی هانا.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلوولــی 2022، بە ئامادەبوونی بەڕێزان م.ئیسمەعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشتپێدانی کۆمەڵایەتی، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەدامانی سلێمانی، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، ساڵی نوێی خوێندن 2023-2022 لە پەیمانگای هیوای نابیستان و پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان دەستی پێکرد.
بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەكدا پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندكاران كرد بەبۆنەی دەستیپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن و سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتی و رێكخراوانەشی كرد كە هاوكاری پرۆسەی پەروەردەیان كردوەو هیوای خواست مامۆستایان و قوتابیان بە گوڕو تینێکی نوێ وە بەشداری هۆڵەکانی خوێندن بکەن و ئەو كێشانەی لە چەند ساڵی رابردوودا رووبەرووی پرۆسەی خوێندن لە سەنتەرو پەیمانگەکان بونەوە چارەسەر بكرێن ، جەختیشیكردەوە، ئەمساڵ پێشوەختە ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کراوەو ھیوادارین ساڵێک بێت کە سەرجەم خوێندكاران تێیدا سەرکەوتوبن"..
بەگوێرەی رێنماییەکان سێ رۆژی دەستپێکی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن تەرخان دەکرێت بە چەند بابەتێک وەک ئاشناکردنی قوتابیان بە پۆل و هۆبەی خۆیان و پێدانی خشتەی وانەکانیان. هەروەها لە سێ رۆژی یەکەمدا وانەکان تایبەت دەبن بە.
-خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان.
-هۆشیاری و پێدانی زانیاری لەسەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی چەک و چەکی بێ مۆڵەت و ئامێرە بریندارکەرەکان.
-پاراستنی ژینگە و ئاو وەک سامانێکی نیشتمانی و چۆنیەتی باش بەکارهێنانی.
-چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دوورکەوتنەوە لەلایەنە خراپەکانیان.