نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لەکونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و شاندێکی ڕێکخراوی یونسێف دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە ،8ـی ئەیلولــی2022، بەڕێز فەرەیدون عەزیز ، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ ،بە نوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،لە کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی پێشوازی کرد لە بەڕێز سڤین مۆسلەر ، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و شاندێکی ڕێکخراوی یونسێف کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، ئەحمەد طاهر، بەرپرسی بەشی پاراستنی منداڵان، مادس ئۆین سەرۆکی ئۆپراسیۆنە مەیدانیەکان، شاندانا ئۆدانگرێب ،بەڕێوەبەری کۆکردنەوەی سەرچاوەکان.
ئامانجی سەردانەکە بینینی دۆخی پەنابەران و منداڵان و لە نزیکەوە ئاگاداربون لە کارو چالاکیەکانی پڕۆژەی پاراستنی منداڵان ، وەلەلایەن سەرپەرشتیاری پڕۆژە باسی کارو چالاکیەکان کراو کەلەناو کەمپ و دەرەوەی کەمپ و قەزاو ناحیەکان پێشکەش بە منداڵان دەکرێت کێشەو گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەکەش تاوتوێی لەبارەوە کرا، هەروەک شانی میوان دەست خۆشیان لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و تیمی پڕۆژە کردو بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریەکان.
پڕۆژەی پاراستنی منداڵان پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریەو بەڕێوەبرایەتی گشتی بە پشتیوانی ڕێکخراوی یونسێف لە پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە منداڵانی ئاوارەو ناوخۆی دەکات.
|