• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی قەزای شارەزور بەسەردەکاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی :- " دایەنگەی شارەزوور و سەنتەری منداڵانی شارەزوور دەخەینەوە خزمەت منداڵانی قەزاکە"

ئەمڕۆ دووشەممە،12ـی ئەیلولـــی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان، خاتوو ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئاراس ناصر، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، ئەندازیار بەختیار عەلی به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ئەندازیاری سه‌ردانی‌ قەزای شارەزووری كرد

سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،سەنتەری پاراستنی منداڵانی قەزای شارەزووری بەسەرکردەوەو لە لایەن بەڕێز ، دەشتی عومەر ، بەرپرسی سەنتەرەوە پێشوازی کران ، لە ئێستادا بەشێکی بیناکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی قەزای شارەزورەوە خزمەتی تێدا دەکرێت و بڕیار وایە لە داهاتویەکی نزیکدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەربگیرێتەوەو تەواوی بیناکە پاش نوێکردنەوەی دەچێتە خزمەتی منداڵانی شارەکەوە.

پاشان، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز ،دەشتی عومەر، به‌رپرسی‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ شارەزور، سه‌ردانی‌ دایەنگەی شارەزووریان کرد و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەری دایەنگەی ڕاسپارد ئامادەکاری بکرێت بە زووی بینایەکی شیاو بۆ منداڵانی دایەنگەکە دابین بکرێت وتیایدا خزمەت بە منداڵانی شارەکە بکرێت.

دواتر شاندەکە سەردانی قائمقامیه‌تی شاره‌كه‌یان كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕزگار غەفور ، قائمقامی‌ شارەزوورەوە پێشوازیكران، له‌ دانیشتنێكی‌ دۆستانه‌دا باس له‌ گرفته‌كانی‌ هاووڵاتیانی شارەکەو هەماهەنگی زیاتری نێوانیان جەختی لەسەر کرایەوە و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هیوای خواست پێکەوە بتوانن ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ لە چارەسەر کردنی گرفتەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت وهەژاران ببینن.


12/09/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.