• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کوێستان محەمەد : " ساڵانه‌ له‌ سەنتەرەکانمان به‌ هه‌زاران منداڵ سودمه‌ند ده‌بن‌و ئه‌م ڕاهێنانە ده‌بێته‌ هۆی‌ پاراستنیان و فێرکردنیان لە چەندین بواری‌ گرنگدا و سودمەندانیشی‌ منداڵانی‌ ئاوارەو پەنابەرو ناوخۆن".

چەمچەماڵ / بە ئامادەبونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەڕێوەبەری کشتی سەنتەری پاراستنی منداڵانی چەمچەماڵ لە مەراسیمێکی تایبەتدا کۆتای بە خولەکانی هاوینەی سەنتەرەکە هێنا.

ڕۆژی پێنجشەممە ،8ـی ئەیلولــی2022 ، بە ئامادەبونی خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، حاکم ڕەمەک ، قائمقامی قەزای چەمچەماڵ و هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی، بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ، لە مەراسیمێکی تایبەتدا کۆتایی بەخولێکی هاوینە هات کە بۆ منداڵانی ناوخۆو ئاوارەی شاری چەمچەماڵ کرابویەوە.

خولەکان تایبەت بوون بە فێر بونی کۆمپیوتەرو زمان و وەرزش و ووێنەکێشان جێ ئاماژەیە (253)منداڵ(کوڕ و کچ) سودمەند بون ، کە تەمەنیان لە نێوان 8ساڵ بۆ 18 ساڵ دایە و لە ڕێکەوتی 2022/6/18 دەستی پێکردوەو لە ڕێکەوتی 2022/9/8 کۆتای هات..

له‌و مەراسیمەدا، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د ڕایگه‌یاند:" سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران منداڵ سودمه‌ند ده‌بن‌و ئه‌م ڕاهێنانە ده‌بێته‌ هۆی‌ پاراستنیان و فێرکردنیان لە چەندین بواری‌ گرنگدا و سودمەندانیشی‌ منداڵانی‌ ئاوارەو پەنابەرو ناوخۆن له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێرو دهۆك‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌ ، هه‌ربۆیه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ پاراستنی‌ منداڵانی‌ چەمچەماڵ كرد كه‌ بەو چالاکیانە هه‌ستابوون ".

لە کۆتای مەراسیمەکەدا بڕوانامە بەسەر بەشدار بوواندا دابەشکرا، سەرکەوتووانی خول خەڵات کران.


09/09/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.