• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەمیانی‌ سه‌ردانێكدا بۆ قەزای بازیان، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی (قائمقامی‌ بازیان ، پڕۆژەی سەنتەری ئۆتیزمی ( لطيفة مەلاغالب ) ـی خێرخوازی ، دایەنگەی بازیان) بەسەردەکەنەوە.

ئەمڕۆ ،چوارشەممە، 7ـی ئەیلولـــی2022، له‌ میانه‌ی‌ سەردانێکدا ، م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەڕێزان ، بەختیار عەلی ، بەرپرسی بەشی ئەندازیاری، سۆران سەعید، بەرپرسی بەشی پلان ، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، قەزای بازیانیان بەسەرکردەوە.

سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی قائمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ بازیانیان كردو له‌لایه‌ن بەڕێز ئیسماعیل ئەحمەد، قائمقامی‌ قه‌زاكه‌وه‌ پێشوازیكران ، له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ كارمه‌ندان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ شاری‌ بازیان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت كرد، له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ قائمقامی‌ بازیان كرد كه‌ دڵسۆازنه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كارده‌كات‌و خه‌مخۆری‌ هاوڵاتیان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ شاره‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ پێشوازی‌‌و میوندارییه‌كه‌یانی‌ كرد.

دواتر بە یاوەری قائمقام،شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆژەی سەنتەری ئۆتیزمییان لە قەزاکە بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکی خێرخوازیەو بەناوی( لطيفة مەلاغالب ) ی خێرخوازی بەپێوانەی 400ـمەتر دوجا لەبەرواری 15/6/2022 دەست بەكاركردنی كراوە و دوو نهۆمە ولەسەر ئەركی خێرخوازێك دروست دەكرێت کە لەئێستادا لەسەدا 65ـی کارەکانی تەواو بووە وابڕیارە لە 15/1/2023 بخرێتە خزمەتی سودمەندانی قەزاکەوە.

دواتر شاندەکە سه‌ردانی‌ دایەنگەی بازیانیان كردو لە لایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی دایەنگەوە پێشوازی کران، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌رپرس‌و توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ دایەنگەکە كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئەرکەکانیان بەجێ دەهێنن و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان کە گرنگی‌ زیاتر به‌ ژیانی‌ منداڵان بده‌ن وپاشان بەش و هۆبە جیاجیاکانی بەسەر کردەوە.


07/09/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.