+وێنە : به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و دایك‌و باوكی منداڵانی دایه‌نگه، دایه‌نگه‌ی (چوارباخی)ـی حکومی بۆنەیەکی تایبەتی بۆ ده‌رچووانی دایه‌نگه‌كه‌ی ڕێكخست.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئەیلولــی2022، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی ، خاتوو گەشاو عومەر، شارەزای دارایی ، کامل حەلیمە فەتاح ، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان ، کامل غەفور ، توێژەری کۆمەڵایەتی ، خاتوو بەیان گورگس ، بەڕێوەبەری دایەنگە ،ئاهه‌نگ‌و فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی دایه‌نگه‌ی (چوارباخ)ـی حكومی به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری‌و سرودو گۆرانی‌و شانۆیی له‌لایه‌ن منداڵانی دایه‌نگه‌وه پێشكه‌شكرا كه جێگه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان‌و دایك‌و باوكی منداڵه‌كان بوو.
له كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌شدا پاش گرتنی وێنه‌ی ده‌رچوون، بڕوانامه‌و خه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌خشرایه ئه‌و منداڵانه‌ی قۆناغی دایه‌نگه ته‌واو ده‌كه‌ن‌و پێده‌نێنه قۆناغی ساڵی چواره‌می ته‌مه‌نیانه‌وه كه به‌ڕێكردنه بۆ قۆناغی باخچه‌ی ساوایان.
|