بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە توێژەری ئەکادیمی سەنتەری جێندەرو گەشەپێدانی زانکۆی ئەمریکی کرد.
بەمەبەستی چالاکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی دامەزراوەکانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ڕۆژی دووشەممە، 29ـی ئـــابــی2022، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،بە ئامادەبونی بەڕێز ، هیوا سەعید، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، پێشوازی کرد لە بەڕێز ، دکتۆر توانا عەبدولڕەحمان ، توێژەری ئەکادیمی سەنتەری جێندەرو گەشەپێدانی زانکۆی ئەمریکی.
لە دیدارێکدا وێرای هەماهەنگی و کاری هاوبەش و ئاڵۆگۆڕی چەند پێشنیارێک لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و زانکۆی ئەمریکی ، بڕیار وایە لە ماوەیەی نزیکدا سەنتەرەکە وۆرک شۆپێکی تایبەت بە( بنەماو پێوەرە جێندەریەکان بۆ بەرەنگار بونەوەی توندو تیژی ) بۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەبچیێت . دواتر ڕاهێنانێکی چەند ڕۆژە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان بۆ ژمارەیەک کارمەن ڕێکبخرێت.
|