بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ سەنتەرە حکومی و ناحکومیەکان بۆ ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزم کۆدەبێتەوە
"بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوونی وردی دەبێت بۆ سەنتەرەکانی ئۆتیزم"
ڕۆژی دووشەممە،29ـی ئــابـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به ئامادەبونی بەڕێزان ، سۆران سەعید ، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون ، هیوا سەعید و کامل غەفور ،سەرپەرشتیارانی پروەردەیی لەگەڵ هەریەک سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزمی حکومی و سەنتەرەکانی ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزمی ناحکومی کۆبویەوە.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردوو تییدا تیشکی خستە سەر گرنگی سەنتەرەکان لە بەرەو پێش چونی گرفتەکانی توشبوانی ئۆتیزم وهەروەها جەختی لەسەر دانانی ڕێوشێوێنی پێویست بۆ جێ به‌جێكردنی ڕێنمایی تایبه‌ت به ڕێنمایی ئۆتیزم‌و پاراستنی منداڵانی ئۆتیزم‌و مافه‌كانیان‌و مافی دایك‌و باوكی منداڵانی ئۆتیزم کرردەوە و ڕێنمایی سه‌نته‌ره فه‌رمییه‌كانی كرد به پابه‌ندی به‌یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی مافی منداڵان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پابه‌ندی به سیستم‌و نه‌هێشتنی كه‌م‌و كورتییه‌كان.
پاشان لەلایەن ئامادەبوان ڕاو پێشنیاری جیاواز پێشکەش کران و دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ سەنتەرەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراو هەماهەنگی نێوان سەنتەرەکان جەختی لەسەر کرایەوە
|