• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕونکردنەوە لەسەر سوکایەتی کردن بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێت.

لەسەر ڕاسپاردەی خاتوو کوێستان محمەد بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچون بۆ پۆستەرێک دەکات کە لە خۆپشاندانی ڕێکخراوەکانی ئاژەڵ دۆستی ووشەی (کەمئەندام)یان تێدا بەکارهێنابوو.

پاش ئەوەی دوێنێ یەک شەممە ، 28ـی ئــابـی2022 ژمارەیەک لە ڕێکخراوو چالاکەوانی مەدەنی بواری ئاژەڵ دۆستی خۆپشاندانێکیان لەبەردەم شارەوانی سلێمانی ڕێکخست و لە پۆستەرێکدا ووشەی (کەمئەندام)یان لەسەر پۆستەرێکیان بەکار هێنابوو هەرزوو ناڕەزایی ژمارەیەک ڕێکخراو هاوڵاتی خاوەنپێداویستی تایبەتی لێکەوتەوەو پاشان لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچونی بۆ دۆسیەکە کرد.

بۆیە هەر ئەمڕۆ دوشەممە، 29ـی ئــابـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، پێشوازی کرد لە بەڕێز ئاریا ئەسعد محمەد، نوێنەری بەشێک لە ڕێکخراوو گروپە ئاژەڵ دۆستەکانی بەژداربوو لە خۆپشاندانەکە.
مەبەست لە سەردانی نوێنەری ڕێکخراوو گروپە ئاژەڵ دۆستەکان ،گەیاندنی ڕونکردنەوەیەک بو بە بەڕێزان ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی لەسەر پۆستەرەکەو هەروەک نیاز پاکی خۆیان بەرامبەر کەمئەندامان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەربڕی و لە ڕونکردنەوەکەدا کەباس لەوە دەکرێت ئەوان بەهیچ جۆرێک مەبەستیان لە مرۆڤی کەمئەندام نەبوەو بەڵکو مەبەستیان لەو ئاژەڵانە بوە کە لە نەبونی بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان کەمئەندام بوون.

لەبەرامبەردا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند کە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت جێی شانازین لە کۆمەڵگەداو و پێویستە گروپ و ڕێکخراو و هاوڵاتیان ڕوونتر ئەو دەستەواژەیە بەکار بێنن ، ڕاگرتنی هەست و سۆزی کەمئەندامان ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکمانە .

دەقی ڕونکردنەوەی ژمارەیەک لە ڕێکخراوو چالاکەوانی بواری ئاژەڵ دۆستی.

بەڕێزان خاتوو کوێستان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی .
هاوڵاتیانی خۆشەویستی خاوەن پێداویستی تایبەت .

بابەت ڕونکردنەوە.

ئێمەوەک ڕێکخراوو گروپی ئاژەڵ دۆستەکان ڕێزێکی تەواو تایبەتمان هەیە بۆ تاک بەتاکی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و وە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە هیچ گرفتێکمان لەگەڵ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هیچ لایەنێک و ڕێکخراوێکی تایبەت بەو بوارە نیەو تەنها بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانین ڕەتکردۆتەوە کە لەسەر (سەگی بێلانە) دراوەو بابەتەکە دورو نزیک پەیوەندی بە مرۆڤەوە نیە ، ووشەی (کەمئەندام) کە لەسەر پۆستەرێکمان بەکار هاتووە بۆئەو ئاژەڵانەیە کە دەست یان قاچ یان هەر بەشێک لە ئەندامانی جەستەیان لەدەست داوە ،ووشەی کەمئەندام تەنها بۆ مرۆڤ بەکار نایەت و ئاژەڵانیش کاتێک بەجۆرێک ئەندامێکی جەستەیان لەدەست دەدەن پێیان دەوترێت کەمئەندام. بۆیە هەمم لایەک ئاگادار دەکەین کە بابەتەکەمان بە لاڕێدا براوەو هەندێک کەس و ڕێکخراو ووشەی نەشیاوو نەخوازراویان بەرامبەر بەکار هێناین بەڵام لێرەوە پێیان دەڵێین ئێوە لای ئێمە زۆر لەوە گەورەترن وەڵامتان بە وشەی نەشیاو بدەینەوە ، دوبارە لێرەوە دەڵێین هەموو هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت هەمیشە لە دڵ و دەرونماندان.

ئاریا ئەسعەد محەمەد صاڵەح
22ـی ئــابـی2022





29/08/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.