سلێمانی / سێیەمین ڤیستیڤاڵی تایبەت بە نابینایان لەژێر ناوی "دەنگ ڕۆشناییمانە" بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ،25ـی ئـــابـی2022 ،بە ئامادەبونی بەڕێزان ، م ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، ژمارەیەک لە کەسایەتی ئاینی و حزبی و حکومی و ڕێکخراوەیی و ژمارەیەک لە نابینایان لە هۆڵی تەلاری هونەر سێیەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی تایبەت بە نابینایان لەژێر ناوی "دەنگ ڕۆشناییمانە" بەڕێوەچوو.
ڤیستیڤاڵەکە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنایی بۆ زانست و زانیاری و هاوکاری مرۆیی ، ڕێکخرابوو ، تێیدا 130 کتێبی دەنگی تۆمارکراو بە دیاری بەخشرایە نابینایانی ئامادەبوو، هاوکات خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بەو کەسانەی هاوکار بوون لە تۆمارکردن و مۆنتاژ کردنی کتێبە دەنگیەکان.
مەبەست لە دروست کردنی کتێبەکان بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و ئاشنابوونی تاکی نابینایە بە تازەترین کتێبە چاپکراوەکان، وە هاندان و پێگەیاندنی ڕێگاکانی سەرکەوتن بۆ کەسانی نابینا، هاوکات کارئاسانی و خستنە بەردەستی سەرچاوە زانستیەکان بۆ قوتابیان و توێژەرانی نابینا.
|