• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی:

سه‌باره‌ت به‌كه‌مئه‌ندامی وارسی خانه‌نشین به‌ پێویستمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ رای گشتی رابگه‌یەنین:

سه‌ره‌تا كاتێك پرۆژه‌ی یاسای چاكسازی مووچه‌ و خانه‌نشینی هاته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ بابه‌تی كه‌مئه‌ندامان مادده‌كه‌ وادارێژرابوو كه‌ كه‌مئه‌ندامی هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی مووچه‌یه‌كی تریان هه‌یه‌ ببڕدرێت، ئێمه‌ داكۆكیمان كرد كه‌ نابێت كه‌مئه‌ندامی مووچه‌خۆر ببردرێت، بۆیه‌ پێشنیارمان كرد كه‌بكرێته‌ ده‌رماڵه‌ی له‌ بری په‌ككه‌وته‌یی، به‌سوپاسه‌وه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پشتگیری پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه‌یان كرد، به‌ڵام كاتێك هاتینه‌ سه‌ر نووسینی رێنمایی یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕووبه‌رووی كێشه‌یه‌كی یاسایی بووینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خانه‌نشین، چونكه‌ به‌پێی یاسای گشتی خانه‌نشینی گشت ده‌رماڵه‌كان ده‌بڕدرێت، هه‌ر بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تمان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئه‌ندامی خانه‌نشینان ئه‌نجامدا، گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ته‌نیا به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان ئه‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، بۆیه‌ هه‌ر زوو یاساكه‌مان هه‌مواركرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌بێت كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ لیستی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تمان، دواتر رووبه‌روی كێشه‌ی وارسی خانه‌نشین بوینه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ نووسراومان كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌گه‌ڵ به‌رێزان سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و د. عه‌لی عادل راوێژكاری یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بابه‌ته‌مان تاوتوێ كرد تا ده‌ره‌چه‌یه‌كی یاسایی بۆ بدۆزینه‌وه‌، چونكه‌ یاسای چاكسازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ و بۆ هه‌موو مادده‌كان پێویسته‌ یاساییانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، هه‌ر بۆیه‌ به‌رێوه‌به‌ری یاسایی وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیراساتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری چه‌ند جارێك كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌ره‌چه‌یه‌كی یاسایی بۆ جاری دووه‌میش نووسراوی جه‌خت كردنه‌وه‌مان بۆ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه‌ تا وه‌ڵام وه‌ربگرین.

ئه‌و به‌رێزانه‌ی وارسی خانه‌نشینن كاتێك ئه‌چن بۆ وه‌رگرتنی خانه‌نشینیه‌كه‌یان داوای نووسراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌كه‌ن كه‌ له‌لای ئێمه‌ مووچه‌كانیان ببڕن، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی یه‌وه‌یه‌‌ كه‌ پاڵپشته‌ به‌یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینی نه‌ك بڕیاری وه‌زاره‌تمان، به‌ڵام ئێمه‌ له‌هه‌ستكردنمان به‌ به‌رپرسیار‌یه‌تی به‌رامبه‌ر كه‌مئه‌ندامان له‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بكه‌ین، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ كه‌ناڵ و سایت به‌بێ وه‌رگرتنی ڕای وه‌زاره‌تمان هه‌واڵی ناراست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان.

وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌لایه‌تی
22/8/2022


26/08/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.