به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له جێگری سەرۆک و بڕیاردەری لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ لە په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی ئـابـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادەبونی مافناس ، هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی ،پێشوازییان كرد له به‌ڕێزان ( خاتوگوڵستان سه‌عید محمد، جێگری سەرۆکی لیژنەی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان و خاتوبه‌دریه ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان). كه به‌مه‌به‌ستی به دواداچوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی هاووڵاتیان سه‌ردانی كردبوو.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به دواداچوون بوو بۆ كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێر‌و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و گرفتەکانی هاوڵاتیانی خاوەنپێداویستی تایبەت و موچەی چاودێری خێزان ، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شێوازی كاركردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و هەوڵەکانیان لە پێناو باشتر کردنی بار‌و گوزەرانی کەمئەندامان و هاوڵاتیان بۆ شانده‌كه ڕوونكرده‌وه، هه‌روه‌ك باسیان له‌و گرفتانه كرد كه کە ڕوبەڕوی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەبێتەوە.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێزان شاندی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشییان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی ماڵه‌كان كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن، هه‌روه‌ك پشتگیری‌و پشتیوانی خۆیان بۆ دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دووپاتكرده‌وه.
|