سلێمانی: بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی (کوشتن و خۆکوژی و لێکەوتەکانی) بە ئامادەبونی نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی.
لەپێناو کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژی و کوشتن ڕۆژی سێشەممە، 23ـی ئــابـی2022، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سالار فەتاح، نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێریو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک لە دادوەر و پسپۆڕانی تایبەت، ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ، لە ژێر چاودێری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کۆنفرانسێکی بۆ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بە پرسی کوشتن و خۆکوژی و لێکەوتەکانی بەڕێوەبرد .
لەو کۆنفرانسەدا ، لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و کارگێڕیەکانی کە دەچنە خزمەت کەمکردنەوەی ئەو تاوانەوە خرانە ڕوو ، بەشداربوانیش بەشداریان کرد .
بەڕێزسالار فەتاح لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر ئەو لایەنانەی کە پێویستن هەنگاوی جدیان لە پێناوا بنرێت و پێویستە حکومەت وەزارەتی کار لە پلە بەندیدا لە ئاستەکانی پێشەوە حسابی بۆ بکرێت لە دابین کردنی بودجەو پاڵپشتی کۆمەڵایەتی دا چونکە تێکڕای بوارەکانی ژیان پەیوەندیان بە وەزارەتی کارەوە هەیە .
|