خولێک بۆ بههێزكردنی توانای توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان دەستی پێکرد..
ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئابـــی2022، به ئامادهبوونی بهڕێز،م.ئیسماعیل ڕەشید، بهڕێوهبهری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی و بەڕێزان ، سۆران سەعید و کامیل غەفور ،توێژارانی کۆمەڵایەتی خولێکی تایبهت به بههێزكردنی توانای توێژەرەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان دەستی پێکرد .
له دهستپێكی خولەکەدا ، بهڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، خۆشخاڵی خۆی بە کردنەوەی خولەکە دەربڕی و دەستخۆشی ئاراستەی ئەو ڕاهێنەرانە کرد کە وانەی خولەکە دەڵێنەوە هەروەک کردنەوەی ئەو جۆرە خولانەی بە گرنگ بۆ توێژەران وەسف کرد و هیوای خواست بەردەوامیان هەبێت تا زیاتر تواناکانیان بەرەو پێش بچێت.
لهلای خۆیانهوه ڕاهێنەرانی خولەکە سوپاسی بهڕێوهبهری گشتیان كردو ، هیوایان خواست هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ڕێکخراوەکانی بواری پەروەردەیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەبێت تا زیاتر خزمەت بە منداڵانی پارێزگای سلێمانی بکرێت.
جێی ئاماژهیه خولەکە لە لایەن ڕاهێنەرانی بەتوانا (خاتوو دیمەن حەمە عەلی ، خاتوو شیلان حەسەن ، تەها حسەین )دەوترێتەوە، لەژێر ناونیشانی (پەروەردەكردنی منداڵ بە شێوەیەكی ھاوچەرخ و پێوەرە جیھانیەكان) لە ژێر سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و بە هاوکاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و ڕێکخراوی پەروەردەیەکی هاوچەرخ بۆماوەی 3 ڕۆژ لە هۆڵی ( خاک) بۆ 4دایەنگەی حکومی و 24 دایەنگەی ناحکومی کراوەتەوە.
|